هونه‌رمه‌ندێكی كورد دووانه‌یه‌كی به ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت ناو ده‌نێت
له‌گه‌ل پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م دوێنێ 10ی7ی2019 كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی پێكهێنرا و هاوڵاتیانیش به خۆشحاڵی و گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕواننه پێكهێنانی ئه‌و كابینه‌یه.
شه‌وی ڕابردووش هونه‌رمه‌ندی به ناو و ده‌نگی پارێزگای هه‌ولێر "عارف چۆپان" له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوون دووانهیهكیان ( جمك) له دایك ده‌بێت و به‌هۆی خۆشحاڵبوونی به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی گه‌نج "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێم و "مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكومه‌ت دووانه‌كه‌ی ناو ده‌نێت " نێچیرڤان و مه‌سرور"
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت له هه‌ردوو دووانه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند عارف چۆپان به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له په‌رۆشیم بۆ كوردستان و له خۆشه‌ویستیم بۆ ماڵباتی بارزان و هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی گه‌نج و به‌توانا و لێهاتووی كوردستان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات دوێنێ 10ی ته‌مموزی 2019 له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوای گه‌وره دووانه‌یه‌كی پێبه‌خشین و ئێمه‌ش ناومان نان به" نێچیرڤان و مه‌سرور"
ڕاشیگه‌یاند: دوێنێ بۆ من و بۆ ته‌واوی خه‌لكی كودستان ڕۆژێكی مێژوویی بوو منیش به دیار تیڤییه‌وه سه‌یری مه‌راسیمی متمانه‌پێدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م ده‌كرد و هه‌ر ئه‌و كاته‌ش دووانه‌كه‌ی ئێمه هاتنه دونیاوه و له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی گه‌نج ناوم نان " نێچیرڤان و مه‌سرور"



