تۆمه‌تبارێك به‌تاوانی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرا

به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ دزیی‌ جۆراوجۆر ده‌ستگیركرا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ تیمه‌كانى  بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ گاپیڵۆن تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ دزیی‌ جۆراوجۆر ده‌ستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ،پاش سكاڵای‌ هاوڵاتییەک له‌به‌رامبه‌ر دزیكردن لێی و تۆمارکردنی‌ چەند حاڵەتێکی‌ دزیکردن، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ گاپیڵۆن زانیاریی پێویستیان كۆكرده‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ گاپیڵۆنه‌وه‌ توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت، كه‌ له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا بڕی‌ 17 هه‌زار دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ و ملیۆنێك و 550 هه‌زار دیناری‌ عێراقی‌ و چه‌ند پارچه‌ ئاڵتونێكی‌ پێبووه‌.

 پۆلیسی سلێمانى بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تبار دانیناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یداو له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌  دادوه‌ر به‌نده‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز