به‌وێنه‌ ... گه‌نجێك له‌بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر به‌تاپڕ كۆتایی به‌ژیانى خۆی هێنا

وته‌بێژى پۆلیس زانیاری له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌  ، مقه‌ده‌می ماف کاروان مامەند میرانی  له‌ بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  كاتژمێر 7 ى  بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11 ى 7 ى 2019 ، ئاگادارکراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوژی لە بنەسڵاوه‌ ، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بە ناوی (سوران صالح افندی)، تەمەن (36) ساڵ، لەکاتی پاککردنەوەی چەکی تاپر گولەیەکی بەر دەکەوێت و بەوهۆیەوە گیان لەدەستدەدات


راشیده‌گه‌یه‌نێت   تەرمەکە هەڵگیراوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا

 مقه‌ده‌می ماف كاروان مامه‌ند میرانى  ده‌شڵێت پەڕاوی ێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و  دادوەر بڕیاریدا بە وەرگرتنی ووتەی دواکاری مافی کەسی مردوو

11

شوان عه‌زیز