به‌پێی میدیای عێراق هێزێكی سه‌ر به گڕووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه له‌حه‌وت ئۆتۆمبێڵ پێك هاتبوون، ئێواره‌ی دوێنێ له‌ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی عه‌لا موسه‌وی، سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی.
هێزه‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌كاتی هه‌ڵكوتانه‌كه‌دا له پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی یان داوه‌و چه‌ك و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردنیان لێ سه‌ندوون.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له موسه‌وی به ئاژانسی گلگامیش پرێسی راگه‌یاندووه كه ئه‌و هێزه به‌نیازبوون سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعی بڕفێنن، به‌ڵام له‌و شه‌وه‌دا عه‌لا موسه‌وی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا نه‌بووه‌و له‌شاری نه‌جه‌ف بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.