به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می شوفێرێك 29 کەس گیانیان لەدەستدا

زیاتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون


بەهۆی کەوتنە خوارەوەی پاسێک بۆ ژێر پردێك، لە ناوچەکانی قەراغ شاری ئاگرا لە هیندستان، 29 کەس گیانیان لەدەستدا، زیاتر لە 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیی ئەمرۆدا روویداوە، پاسەکە لە رێگەیدا بووە بۆ نیو دەلهیی پایتەخت.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی ئەو وڵاتە، رووداوەکە لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ روویداوە، ئاماژە به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، شوفێری پاسەکە خەوی لێکەوتووە بەوهۆیەوە کەوتووەتە ناو چاڵەکەوە کە زیاتر لە 50 پێ قوڵبووە.

سەرچاوە تەندروستیەکانی هیندستان بڵاویان کردوەتەوە، تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 29 کەس، 18 کەسیش برینداربوون.