مایك بێنس: ئه‌مریكا نایەوێت لەگەڵ ئێران بكەوێتەوە جەنگەوە

بەخۆداگرتنی ئەمریكا بە لاوازی تێنەگات


جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگه‌یاند: ویلایەتە یەكگرتووەكان نایەوێت لەگەڵ ئێراندا بكەوێتەوە جەنگەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، مایك بێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوامان لە ئێران ئەوەیە دان بەخۆداگرتنی ئەمریكا بە لاوازی تێنەگات، چونكە واشنتن جەنگی لەگەڵ ئێراندا ناوێت و دەیەوێت دانوستانی لەگەڵدا بكات.

جێگری سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا گوتیشی، ئێمه‌ ئاره‌زووی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ ئێراندا، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا پاشه‌كشێ ناكه‌ین.

پێشتریش وڵایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ دوایین ساته‌كاندا له‌ ئه‌نجامدانی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران پاشگه‌زبۆته‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له‌ گه‌روی هورمز خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.