له‌ حه‌وته‌مین ساڵیادی كۆچی ناواده‌ی ئیسماعیل گه‌یلانی دا

له‌ كوردستان تی ڤی پرۆگرامی هونه‌ری پیشكه‌ش كردوه
هونه‌ردۆست ئیسماعیل گه‌یلانی ناوی ئیسماعیل شێخ دینۆ سه‌ید ته‌های نه‌هری ناسراو به ‌(ئیسماعیل گه‌یلانی).‌ ئیسماعیل گه‌یلانی كه‌ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری بوو له‌ رادیۆی كوردی له‌ به‌غدا و ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك پێش راپه‌ڕین، له‌ دوای راپه‌ڕینیش به‌رنامه‌ی له‌ رادیۆی ده‌نگی كوردستان و ته‌له‌ڤزیۆنی كوردستان پێشكه‌شده‌كرد، زۆر لاپه‌ڕه‌ی له‌ مێژووی هونه‌ری كوردی تۆماركردن. ئیسماعیل گه‌یلانی ئه‌ندامی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردبوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی له‌سه‌ر هونه‌ر له‌ گۆڤار و رۆژنامه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
 ئیسماعیل گه‌یلانی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ بواری راگه‌یاندن به‌ بینراو و بیسراو كاركردوه و ماوه‌یه‌كیش له‌ كوردستان تی ڤی پرۆگرامی هونه‌ری پیشكه‌ش كردوه .خوالێخۆشبوو راگه‌یاندكارێكی دێرین بووه‌ و ساڵانێكی زۆر بوو له‌ بواری راگه‌یاندن و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان كاری كردووه‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی له‌ كوردستان تیڤی پێشكه‌ش كردووه‌ و چه‌ندین به‌رمای جۆراوجۆری هونه‌ری و رۆشنبیری و ئاماده‌كاری چه‌ندین به‌رنامه‌ش بووه‌ . هاوكات دۆستی نزیكی راگه‌یاندنكاران و هونه‌رمه‌ندان بووه‌ و جێ ده‌ستی له‌ بواری راگه‌یاندنی كوردی دیاره‌ .خوالێخۆشبوو ویڕای ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنكار و هونه‌ردۆستێكی ناسراو بوو، هه‌روه‌ها له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی و كوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێر بووه‌ و نه‌وه‌ی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری بوو .
هونه‌ردۆست، مه‌دیاكار و رۆژنامه‌ڤان  ئیسماعیل گه‌یلانی له مانگی حوزیرانی ٢٠١٢ به هۆی ته قینه وی گاز له هۆتێلك له شار به یروت پایته ختی وڵاتی لوبنان له شی له سه ده ٣٥%  ده‌سووتێت و باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و به‌په‌له‌ بۆ كوردستان ده‌هێننه‌وه‌، دواتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌ شارۆچكه‌ی سۆران نیشته‌جێ‌ ده‌بێت ، دوای چاره‌سه‌رێكی زۆر باری ته‌ندروستی ئیسماعیل گه‌یلانی له ماڵه وه تێك ده چێت دوای ئه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران (دیانا)  بردرا به ڵا م به داخه وه به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كانژمێر 9ی شه‌و رۆژی ٧ ته مموز ساڵی ٢٠١٢ له نه‌خۆشخانه‌ی سۆران كۆچی دوایی كرد.
ئیسماعیل گه‌یلانی له رۆژی ٨ ته مموژ ساڵی ٢٠١٢ به‌ رێوره‌سمێكی شایسته‌دا له‌ شاری سۆران ته‌رمی خوالێخۆشبوو به‌خاك سپێردرا ، ھه‌زار سڵاو له‌ گیانی پاكی ئیسماعیل گه‌یلانی

كوردستان تیڤی/كامران