له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا دوو بوومه‌له‌رزه‌ كالیفۆڕنیای گرتووه‌ته‌وه‌

توندترین بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا

له‌ ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا له‌ ٤ی ته‌ممووزدا، بومه‌له‌رزیه‌ك به‌گوڕی ٦،٤ به‌ پله‌ی رێخته‌ر روویدا و دوای ئه‌وه‌ش بۆجاری دووهه‌م به‌ گوڕی ٦.٩ بومه‌له‌رزه‌ ناوچه‌كه‌ی هه‌ژانده‌وه‌.

ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا USGS رایگه‌یاندووه‌ كه‌، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ شاری ریدگه‌ركرێست بووه‌ به‌ گوڕی ٦.٩ به‌ پله‌ی رێخته‌ر.

له‌ ناوچه‌كه‌دا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٦.٤ به‌ پله‌ی رێخته‌ر ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاندبوو، له‌ كالیفۆڕنیا و له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا ئه‌مه‌ توندترین بومه‌له‌رزه‌یه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بگرێته‌وه‌.

به‌هۆی یه‌كه‌م بومه‌له‌رزه‌وه‌ رێگاكانی ناوچه‌كه‌ هێڵه‌كانی ئاو و گاز زیانیان به‌ركه‌وت و، له‌شاری ریدگه‌ركرێست باری ئاوارته‌ راگه‌یاندرا