وێنه‌ ... هاتووچۆی شه‌قلاوه‌: ڕووداوێكى پێكدادان له‌نێوان پاسێكى گه‌شتیاری و ئۆتۆمبێلێك قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

هاتووچۆ باس له‌رووداوه‌كه‌ ده‌كات

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی شه‌قلاوه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 6 ى 7 ى 2019 ،   له‌مه‌فره‌قی میراوه‌  ڕووداوێكى پێكدادان له‌نێوان پاسێكی گه‌شتیاری و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری كیا روویدا


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی شه‌قلاوه‌ ده‌شڵێت ، ئۆتۆمبێلی جۆری كیا  لە رێگای هەریر هاتوو وەو ڕێرەوی خۆی لەدەست داوە و خۆی کێشاوە بە پاسەکە کە بەرەو ناوچە گەشتیارەکانی بێخاڵ دەرۆیشت 


هاتووچۆی شه‌قلاوه‌ راشیده‌گه‌ێنێنێت ، له‌رووداوه‌كه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌جۆری كیا  به‌سه‌ختى بریندار بووه‌ ، وێڕای ئه‌وه‌ى زیانى ماددی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كه‌وت 


هاتووچۆ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو كه‌سه‌رجه‌م سه‌رنشینانى نێو پاسه‌كه‌  كه‌دانیشتووی باشور و ناوه‌راستى عێراقن سه‌لامه‌تن و ته‌نیا زیانى ماددی به‌ر پاسه‌كه‌ كه‌وتووه‌ 


 

1111

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز