سبه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 7 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى مانگی 4 ى   دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ 8 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى یه‌كه‌ی 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت 


بۆ رۆژى سێشه‌ممه‌  9 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت 

بۆ رۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی و ئابووری ، ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم راشیگه‌یاند كه‌به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو له‌رۆژانى دواتر و كاته‌كانى دیكه‌ مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت 

ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز