فەرماندەیەكی باڵای عێراق سیخوڕی بۆ ئەمریكا دەكات

وەزیری بەرگریی عێراق بڕیاریدا لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت

وەزیری بەرگریی عێراق بڕیاریدا لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنێت لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییەی كە بە ناوی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبارەوە بڵاوبۆتەوە كە گوایە سیخوڕی بۆ وڵاتێكی دیكە دەكات

وەزارەتی بەرگریی عێراق  بڵاویكردۆتەوە كە ئەم رێكارەی وەزیری بەرگری بۆ ئەوەیە وردبینی بۆ ئەو زانیارییانە بكرێت، لەپێناو خزمەتی گشتی و دەرخستنی راستییەكان و پاراستنی ئاسایشی وڵات .

بەپێی هەواڵەكە لە تۆمارە دەنگییەكدا دووكەس قسە دەكەن و دەگوترێت ئەو كەسەی قسەدەكات لیوا روكن مەحموود فەلاحەو ئەوی دیكەیان عێراقییە و گوایە كار بۆ دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا دەكەن.
لە قسەكاندا، هەردوولا باس لە گرووپەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەكانی ئەنبار و رۆژئاوای عێراق دەكەن، هەروەها كەسەكە داوا دەكات  فەرماندەكە  زانیاری لەبارەی خاڵ و بارەگاكانی گرووپەكانی حەشدی شەعبی  بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی لەلایەن فڕۆكەوە بكرێنە ئامانج.

 

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی