سێ كەس ده‌ستگیركران بەنامەی مۆبایل وەڵامی تاقیكردنەوەكان بۆ قوتابیان ناردووە

یه‌كێك له‌ كۆلێژەكانی به‌غدا


وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندووە، كە مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە بەغدا، كە لەناو ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن، توانیویانە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر بكەن.

ئەمڕۆ 6ی تەمموزی 2019  سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كردووە، كە مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە بەغدا، كە لەناو ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن، توانیویانە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆسەكە ئەوكاتە ئەنجامدراوە، كە ڕاگرایەتی یەكێك لە كۆلێژەكان پێی ڕاگەیاندوون، كە پاسكیلێك لەنزیك كۆلێژەكەیان ڕاگیراوە و لەوێوە بە نامە وەڵامی تاقیكردنەوەكان دەنێردرێت بۆ خوێندكارانی یەكێك لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە مەفرەزەكە ئامێرێكی مۆتۆرۆلا و 5 مۆبایلیان بە دوو تۆمەتبار گرتووە و ئەو خوێندكارەش دۆزراوەتەوە، كە وەڵامەكانی بۆ نێردراوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە،ئەو تاوانە بە تاوانی ئاشكرا ناسراوە و وتەی تۆمەتباران وەرگیراوە و نێردراون بۆ بەردەم دادوەری تایبەتمەند.