ئینستاگرام وفه‌یسبووك و واتساپ كێشه‌یان بۆ دروست بووه‌

به‌تایبه‌ت له‌ رۆژئاوای ئه‌ورووپا

راگه‌یه‌ندرا له‌ ئه‌ورووپا كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ماڵپه‌ڕی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانی ئینستاگرام و واتساپ.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ماڵپه‌ڕی چاودێریی دواكه‌وتن له‌ په‌یوه‌ندی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا "downdetector.com" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ رۆژئاوای ئه‌ورووپا كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ په‌یوه‌ندیی فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتساپ .

به‌پێی زانیارییه‌كان، 10 هه‌زار و 761 راپۆرتی بوونی كێشه‌ له‌ ئینستاگرام، شه‌ش هه‌زار و 341 هه‌زار راپۆرت له‌باره‌ی فه‌یسبووك و هه‌زار و 630 راپۆرت له‌باره‌ی واتسه‌په‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ گه‌یشتووه‌و نازانرێت هۆكاری كێشه‌كان چییه‌ و چه‌نده‌ ده‌خایه‌نێت تا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.