پیشانگایه‌كی كتێبی گه‌رۆك له‌ رواندز كرایه‌وه‌

خوێندنه‌وه‌ پرۆسه‌یه‌كه‌ كارامه‌یی هزری مرۆڤ سه‌رده‌خات

ناوه‌ندی رۆشنبیری ئه‌ندێشه‌، پێشانگایه‌كی كتێبی گه‌رۆكی سه‌ر شه‌قام له‌ قه‌زای رواندز كردۆته‌وه‌و بۆ چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامی ده‌بێت.

هه‌ژار ئیبڕاهیم، به‌رپرسی كتێبخانه‌ی عه‌لی مه‌كته‌به‌و خوێنه‌ر و رۆشنبیری شاری رواندز، رایگه‌یاند "كردنه‌وه‌ی پیشانگای كتێب له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و داشكانی زۆر و به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌داپه‌نجا، گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، وه‌ك ده‌زانین كه‌ ده‌زگای ئه‌ندێشه‌ له‌م باره‌وه‌ ڕۆڵێكی گه‌وره‌و گرینگی گێڕاوه‌، هه‌ر له‌ درووستكردنی پیشانگای گه‌ڕۆك به‌ئوتومبێل به‌نێوار و شارۆچكه‌ و لادێیه‌كان و كردنه‌وه‌ی پێشانگای جێگیر، بۆ چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان وایكردوه‌، خوێنه‌ران به‌ئاسانی و به‌نرخێكی گونجاو كتێبیان ده‌ستبكه‌وێت و له‌نزیكه‌وه‌ ساردانی پیشانگاكه‌ بكه‌ن.

گووتیشی، كتێب خوێندنه‌وه‌ پرۆسه‌یه‌كه‌ كارامه‌یی هزری مرۆڤ سه‌رده‌خات و هاوكاری ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی و مرۆڤ ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئاگایی له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه‌، ده‌یان سوودی هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌موولایه‌كمان پێویسته‌ كه‌ كۆمه‌كی ئه‌وجۆره‌ چاڵاكیانه‌ بكه‌ین، تاخوێندنه‌وه‌ بكه‌ینه‌ كولتوور له‌نێو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌.

سه‌رچاوه‌/  زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران