فەیسبوک و ئینستاگرام لەچەند وڵاتێک لەکارکەوتن

ئەمساڵەوە ئەمە سێیەمین حاڵەته‌


بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، فەیسبوک و ئینساگرام لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لەکارکەوتن.

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە، بەشێک لەمیدیاکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە، فەیسبوک و ئینساگرام لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لەکارکەوتون و لەبەشێکی دیکەش وەک تۆرەکانیان وەک پێویست کارناکەن.
 
لەكاركەوتنی هەردوو تۆڕە كۆمەڵاتییەكە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە و تائێستاش هیچ فەیسبوك هیچ رونكردنەوەیەكی بڵاونەكردووەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە سێیەمین حاڵەتی راوەستانی هەردوو تۆڕەكەیە.