باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ توركیا هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیانی

چه‌ند كه‌سێك تووشی گیرفان و بڕین و دزینی پاسه‌پۆرت و پاره‌كانیان بوونه‌ته‌وه‌

به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ توركیا هۆشداری داوه‌ته‌ هاووڵاتیانی له‌ كرده‌وه‌ی گیرفان برین و دزینی پاسه‌پۆرت و پاره‌كانیان له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی توركیا.

باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: له‌ رێگای كاسانێكی نه‌ناسراو ، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی توركیا هاووڵاتیانمان تووشی گیرفان و بڕین و دزینی پاسه‌پۆرت و پاره‌كانیان بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ توركیا داوای له‌ هاووڵاتیانی كردووه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ پاسه‌پۆرت و شته‌گرانبه‌هاكانیان بكه‌ن و خۆیان له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ به‌دوور بگرن، داواش ده‌كات هه‌ركاتێك تووشی رووداوێكی له‌ناكاو بوونه‌وه‌، دوو دڵ نه‌بن له‌ سه‌ردانیكردنیان بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌نقه‌ره‌و كونسولخانه‌كه‌یان له‌ ئه‌ستنبوڵ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار