تەقینەوەیەكی بەهێز كابوڵی هەژاند

دەیەها بریندار بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە

تەقینەوەیەكی بەهێز شاری كابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند و بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ  دووكەڵێكی گەورەی بەدواوەی خۆی هێنا و بەلایەنی كەم 50 كەس بریندار بوون .

نەسرەت رەحیمی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاندووە، تەقینەوەكە كاتژمێر 8:55 خولەكی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە  لە گەڕەكی پۆلی مەحمودخان رووی داوە  .

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ئەفغانستان بڵاویكردەوە كە بە دەیەها بریندار بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە .
تا ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە .

 

 

سوهێل تاهیر ..... كوردستان تیڤی