هونه‌رمه‌ندێ به‌ناوبانگى میسر عزه‌ت ئه‌بو عوف كۆجى دواى كرد

به‌هۆى گرفتى لاوازى دڵ و نه‌خۆشى جه‌رگ

به‌پێى میدیاكانى میسر، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى ته‌مموزى 2019، عزه‌ت ئه‌بوو عوف هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى میسرى له‌ بوارى شانۆ و سینه‌ما له‌ ته‌مه‌نى 71 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد. 

عزه‌ت ئه‌بوو عوف كوتایى رۆژانى ژیانى به‌هۆى گرفتى لاوازى دڵ و نه‌خۆشى جه‌رگ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانى قاهیره‌ له‌ پایته‌ختى میسر به‌سه‌ر ده‌برد و ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نى 71 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد. 

عزه‌ت ئه‌بوو عوف، سه‌ره‌تاى ژیانى هونه‌رى به‌ گۆرانیبێژ ناسراوبوو له‌گه‌ل خوشكەكانى به‌ناوی موونا و میرڤه‌ت و مه‌ها تیمێ ئه‌ل فوور ئێمیان هه‌بوو به‌ر له‌ هه‌نگاو نانى بۆ نێو دونیاى شانۆ و سینه‌ما و به‌ یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانى میسر و عه‌ره‌ب داده‌نرێت و به‌شدارى چه‌ندیین فیلمى سینه‌مایى و زنجیره‌ دراماى ته‌له‌فزیونى كردووه‌ و هه‌روه‌ها چه‌ند ساڵێك سه‌رۆكى ڤێستیڤاڵى قاهیره‌ بووه‌ و وه‌ك پێشكه‌شكارش كارى كردووه‌ و به‌رنامه‌ى قاهیره‌ ئه‌لیوم ى پێشكه‌شكردووه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز