هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر سوریا

4 كەسی مەدەنی گیانیان لە دەستدا

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا  لە دەوروبەری دیمەشق و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی هێرشێكی مووشەكی بۆتەوە ، ئاژانسی فەرمی سوریاش رایگەیاند  كە لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكان 4 كەسی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سانای سووری ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزی بەرگری ئاسمانی سووریا ڕووبەڕووی هێرشێكی مووشەكی بۆتەوە، كە دەوروبەری دیمەشق و شاری حمسی كردووەتە ئامانج ، بەپێی هەواڵەكە هێزەكانی بەرگری ژمارەیەك لەو مووشەكانەیان خستووەتە خوارەوە، بەڵام بەشێكیان توانیویانە بگەنە ئامانجەكانیان.

سوریا  ، ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات كە ئەو بەو كارە هەڵساوە ، بە ئەنجامدانی ئەو هێرشەش  بارو دۆخی ئەمنی سووریا  تێكچووە  
بەپێی میدیاكانانی سوریا ، لە ئەنجامی ئەو بۆردمانانەوە 4كەسی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە  

سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشەكەش  تا ئێستا كەس بەرپرسیاریەتی خۆی ڕانەگەیاندووە.

 

 

سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی