جۆن بۆڵتۆن: ئەمریكا دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ ئێران دانەخستووە

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن


ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریكا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەمریكا دەرگای گفتوگۆی لە گەڵ ئێران دانەخستووە.     

له‌دانیشتنی سێ قۆلی نێوان سه‌رۆكی ئیسرائیل و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ی ئاسایشی میللی روسیاو راوێژكاری ئه‌منی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتۆن، كراوه‌یی هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌كی له‌به‌رامبه‌ر ئێران راگه‌یاند.

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی كۆشكی سپی، رایگه‌یاند: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵكو قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئالۆزیانه‌ی ئێران له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستیكردووه‌.

بۆڵتۆن ده‌شڵێت: ترەمپ سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، بەڵام لەهەمانکاتدا دەرگای گفتوگۆشی بۆ تاران کردووەتەوە و پێویستە ئێران بەرەو رووی ئەم دەرگا کراوەیە هەنگاو بنێت، هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئێران كراوه‌یه‌و له‌سه‌ر مێزه‌.