فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی توركیا گوندی بێرکم یان لەدەڤەری سیدەکان بۆردومان كرد

ئاگر لە پوش و پاوانی زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان كه‌وتووه‌


بۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆکە جه‌نگیه‌كانی توركیا دەڤەری سیدەکانیان بۆردومان كرد، له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ش ئاگر له‌ پوش و پاوانی زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان كه‌وتووه‌.

لەبەردەوامی بۆردومانە کانیان بۆ سەر ناوچەكه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممە 24ـ6ـ2019 فڕۆكە جەنگیەکانی سوپای توركیا بە چڕی بۆردومانی گوندی بێرکم یان كرد و لەئەنجامی بۆردومانەكەش ئاگر لە پوش و پاوانی زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان كه‌وتووه‌، بەهۆیی بەردەوامی بۆردومانەکەش هاووڵاتیان نەیانتوانیووە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەپێ قسەی دانیشتوانی ناوچەکە فڕۆکەکان ئەمڕۆ بۆ جاری سێەم له‌م سنووره‌ سوڕاونه‌ته‌وه‌ دواتر بۆردومانیان كردووه‌ .