مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق کەم دەکرێتەوە

ئەندامانی ئێستا و پێشوو ده‌گرێته‌وه‌


ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی موچەی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان،  بریاریداوە ژمارەی پاسەوانی ئەندامانی ئەنجومەنیش بۆ نیوەی ئێستا كه‌مبكرێته‌وه‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاتووه‌، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی موچەی ئەندامانی پەرلەمان و پلە تایبەتەكان،  جگە لە كەمكردنەوەی موچەكانیان، ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران بۆ نیوەی ئێستا كەمدەكرێتەوە.

حەلبوسی جەختی لەوەشکردۆتەوە کە ھیچ ئیمتیازێکی وەک ئۆتۆمبیل و پارەی زیادە، نادرێتە ئەندامانی ئێستای پەرلەمان و پەرلەمانتارنی پێشوو.