سه‌رۆكی كۆریای باكوور : نامه‌یه‌كی زۆر جوانی تره‌مپم به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌

ده‌ستخۆشی له‌ بوێری دۆناڵد تره‌مپ كرد

سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون رایگه‌یاند كه‌ نامه‌یه‌كی "ناوه‌ڕۆك زۆر جوان"ی له‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.

له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ له‌ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی كۆریای باكوور KCNA بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كیم جۆنگ-ئون نامه‌یه‌كی نوێی له‌ دۆناڵد تره‌مپ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌

سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون خۆشحاڵی ده‌ربڕی به‌خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ و باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ زۆر جوانه‌.

 كیم جۆنگ-ئون ده‌ستخۆشی له‌ بوێری دۆناڵد تره‌مپ كرد و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ بیر له‌ ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رۆكی كۆریای باكوور له‌ 11ی حوزه‌یراندا، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ كردبوو.