له‌ ئیسته‌نبوڵ ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا داخران

جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكرد


ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی حوزەیرانی 2019، بۆ جاری دووەم پرۆسەی هەڵبژاردنی گەورە شارەوانی لەئیستەنبوڵ دەستیپێكرد، كه‌مێك پێش ئێستا و جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ دەستی پێكرد.

كاتژمێر 5ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی ئیسته‌نبوڵ، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌راندا داخران و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ ده‌ستی پێكرد.

لەو هەڵبژاردنەدا كە لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا 17:00ی ئێوارە بەردەوام بوو،  10ملیۆن و 560 هەزار و 963 دەنگدەر، كە نزیكەی دوو ملیۆن و 500 هەزار لەو دەنگدەرانە كوردن.

پێنج ملیۆن و 348 هەزار و 658 دەنگدەر ئافرەت و پێنج ملیۆن و 212 هەزار و 305 دەنگدەریش پیاون.  

چارەنووسی سەرۆكی داهاتووی شارەوانی ئیستەنبوڵ یەكلا دەكەنەوە.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەو لیستی ناوی دەنگدەرانی لە هەڵبژاردنەكەی ئەمڕۆدا بەكارهاتووە، هەمان ئەو لیستە بووە كە لە هەڵبژاردنی پێشوو لە 31 ی ئازاری ئەمساڵ بەكارهاتبوو.