هێرشی داعش بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستپێده‌كات

رێكخراوی داعش راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌

رێكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌حه‌شدى شه‌عبی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت هێرش له‌به‌رامبه‌رتان ئه‌نجامده‌ده‌ین 


هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، به‌پێی راگه‌یاندراوێكى رێكخراوی داعش كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، چه‌كدارانى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌سنوری قه‌زای خانه‌قین  هێرش له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامده‌درێت 

رێكخراوه‌كه‌ ده‌شڵێت هێرشه‌كانمان ته‌نیا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى حه‌شد ئه‌نجامده‌درێت و هاوڵاتیان ناكرێنه‌ ئامانج


رێكخراوی داعش راشیده‌گه‌ێنێت هێرش و ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دووایه‌ى ناوقه‌زای خانه‌قین كه‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كرده‌ قوربانى حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامی داوه‌ و ئێمه‌ به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشانه‌ ناگرینه‌ ئه‌ستۆ و ئه‌نجاممان نه‌داوه‌ 

1

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز