به‌وێنه‌.. بارهەڵگرێك كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی كرد بە نێو گەراجی ماڵێكدا

هاتووچۆ باس له‌رووداوه‌كه‌ ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی  هه‌له‌بجه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 20 ى 6 ى 2019  رایده‌گه‌ێنێت  ئۆتۆمێلێكی بارهەڵگر لە شاری هەڵەبجە كۆنترۆڵی لە دەست دا و خۆی كرد بە نێو گەراجی ماڵێكدا.

 هاتووچۆ ی هه‌له‌بجه‌ ده‌شڵێت رووداوەكە لە گەڕەكی شارەوانی هەڵەبجە روویداوە و بارهەڵگرەكە خۆی كردووە بە ناو گەراجێكدا.

راشیده‌گه‌یه‌نن لە رووداوەكەدا زیان بە بارهەڵگرەكە و ئۆتۆمبێلێكی دیكەش گەیشتووە كە لە نێو گەراجەكەدا بووە  

له‌كۆتادا هاتووچۆ ده‌شڵێت له‌ڕووداوه‌كه‌دا زیانى گیانى نه‌بووه‌

11

 

1

 

 

11

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز