ئێران خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی راده‌گه‌ێنێ و ئه‌مریكاش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه‌

سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه‌ توانیویانه‌ فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی بێ فرۆكه‌وانی ئه‌مریكا له‌ پارێزگای هورمزگان له‌ باشووری ئێران بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

هه‌ر دوای به‌دوای ئه‌م لێدوانه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی كایه‌ی ئاسمانی ئێرانی نه‌به‌زاندووه‌.

شایانی باسه‌ هه‌ر دوێنیێ ئه‌مریكا بڕیاریدا كه‌ هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ