Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:09

باشترین شێوازی هەڵگرتنی دەرمان له‌ماڵ و شوێنه‌که‌تدا

هەندێك دەرمان هەیە پێویستە لەناو ساردكەرەوەدا هەڵبگیرێت لەپلەی گەرمی دووپلە بۆ هەشت پلەی سەدی
کوردستان TV
100%

شێوازی هەڵگرتنی دەرمان دەبێت دیاری كراوبێت، هەندێك دەرمان هەیە پێویستە لەناو ساردكەرەوەدا هەڵبگیرێت لەپلەی گەرمی دووپلە بۆ هەشت  پلەی سەدی، ئەویش دەرمانەكانی وەك هۆرمۆناتەكان زۆر پێویستە ئەمانە لەكاتی گواستنەوە لەگۆكاكانەوە بۆ دەرمانخانە یان لەدەرمانخانەوە بۆ ماڵەوە پێویستە ڕەچاوەی كات و پلەی گەرمی بكرێت.

د.هاوبەش سدیق تۆفیق پزیشكی ڕاهێنانی دەرمانساز بەسایتی " تەندروستی " ڕاگەیاند: هەڵگرتنی دەرمان پێویستە زۆر بەووریای و بەهێمنی هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكرێت، پێویستە بزانرێت دەرمان لەكوێدا هەڵدەگیرێت و بۆ ماوەی چەند هەڵبگیرێت.

وتیشی: هەندێك دەرمان هەیە پێویستە ڕێنمایی تەواوی لەسەربێت و  لەسەر پاكتەكەی ئیبڵی تەواوی لێبدرێت بۆئەوەی لەگەڵ دەرمانێكی تر كەناوەكانیان لەیەكەوە نزیك بێت بۆئەوەی بەهەڵە بەكار نەهێنرێت.

بەپێی ووتەی ئەو پزیشكە هەندێك دەرمان هەیە پێویست ناكات لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت، هەندێك دەرمان هەیە بخرێتە بەفرگر و ساردكەرەوە شیدەكاتەوە و خراپ دەبێت، زۆر جار سكتجڕی دەرمانەكە تێك دەچێت لەڕووی كیمیایی بێت یان فیزیایی و هەندێك دەرمان هەیە لەپلە گەرمیدا تێك دەچێت لەبەرئەوەی بەرگەی ئەوپلە گەرمە ناگرێت.

د.هاوبەش سدیق ئەوەی خستەڕوو ئەو دەرمانانەی پێویستە بكرێتە ساردكەرەوە وەك شاف و ئەو شروبانەی پاودەرن و تۆزن پێویستیان بەگرتنەوە هەیە و ئەنتی بایۆتیكن لەدوای گرتنەوە و هەڵپچڕینیان پێویستە بكرێتە ساردكەرەوە و لەهەفتەیە زیاترنابێت بمێنتەوە، ئەوشروبانەی خۆی گیراوەیە بۆماوەی چوار هەفتە ئاساییە بمێنێتەوە و لەساردكەرەوە هەڵبگیرێت.

سەبارەت بە قەترەكانیش ئەوانەی مەوادی حافیزەیان  تیانیە، ئەوانە بۆ ماوەی 12سەعات دەمێنیتەوە و دواتر فڕێ دەرێت، ئەو قەترانەی مەوادی حافیزەیان تێدایە و دوای هەڵپچڕینیان وەك شروبی گیراوەكان دەكرێت تاوەكو چوار هەفتە بمێنێتەوە و لەساردكەرەوە هەڵبیگیرێت، دەرزیەكانیش كە گیرایەوە و بەكارهێنرا دوای ئەوەدەبێت فرێبدرێت و دەرزیەكان پێویستە بۆ یەك جاربێت و دەرزی هۆرمونات وشاف لەساردكەرەوە هەڵبگیرێت باشترە.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.