رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10 ملیۆن و 500 هه‌زار ده‌نگده‌ری ئیستانبوڵ روو له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن

بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی

دوای بڕیاری ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌ شاری ئیستانبوڵ، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی حوزه‌یران، ١٠ ملیۆن ٥٦٠ هه‌زار و ٩٦٣ ده‌نگده‌ر روو له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ش دوای ناڕه‌زایه‌تی ئاك پارتی دێت به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ. ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری دا كه‌ ته‌نها ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ١٠ ملیۆن ٥٦٠ هه‌زار و ٩٦٣ ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر ٣١ هه‌زار و ١٢٤ سندوق ده‌نگ ده‌ده‌ن.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نها یه‌ك پسووله‌ ده‌درێته‌ ده‌نگده‌ر ئه‌ویش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ له‌كاتێكدا پێشتر له‌ یه‌ك پسووله‌دا، چوار ده‌نگدان ئه‌نجام ده‌درا.