سەرۆك بارزانی پێشوازی ئەیاد عەللاوی و شاندێکی (المنبر) دەكات

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا


سەرۆکی مینبەری عێراقی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ئیجابی و کاریگەری سەرۆک بارزانی دەربڕی و ڕایگەیاند: ڕۆڵی جەنابتان لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان زۆر کاریگەر.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ـی6ـی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازی له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی عێراقی و سەرۆکی گردبوونەوەی مینبەری عێراقی و شاندێکی یاوەری كرد کە لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی مینبەر پێکهاتبوو.

له‌ دیداره‌كه‌دا سەرەتا ئەیاد عەللاوی ئامانجەکانی گردبوونەوەی مینبەری عێراقی ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند کە مینبەر گردبوونەوەیەکی فراوانی کەسایەتییە میانڕۆ و نیشتمانپەروەرەکانە و کار بۆ ئەوە دەکات هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی عێراق یەکسان بن.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی مینبەری عێراقی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ئیجابی و کاریگەری سەرۆک بارزانی دەربڕی و ڕایگەیاند: ڕۆڵی جەنابتان لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان زۆر کاریگەر و بەرچاوە و ئێستاش بۆ پاراستنی دیموکراسی لە عێراق هەموومان زۆر زیاتر پێویستمان بەو ڕۆڵەی جەنابتان هەیە.

هەر لە دیدارەکەدا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە گفتوگۆی بونیادنەرانە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان کرایەوە.