ئێواره‌ی هه‌ینی وه‌رزی هاوین ده‌ست پێده‌كات و 93 رۆژو 15 كاتژمێر ده‌خاێنێ
19/6/2019 - 10:13
پێشبینیكهرانی كه‌شناسی كاتی ده‌ست پێكردنی وه‌رزی هاوینیان له عێراق و نیوه‌ی باكووری گۆی زه‌وی ده‌ست نیشانكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د ئه‌لدوری، پێشبینیكه‌ری كه‌شناسی له هه‌ژماری كه‌شناسی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: به‌پێی توێژینه‌وه گه‌ردوونییه‌كان وه‌رزی هاوین له عێراق و نیوه‌ی باكووری گۆی زه‌وی له كاتژمێر 6:54 خولهك له‌ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر له‌و رۆژه‌دا وه‌رزی به‌هار كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌و چركه‌ساتانه‌دا به پێی گه‌ردوونی وه‌رزی هاوین له عێراق و نیوه‌ی باكووری گۆی زه‌وی ده‌ست پێده‌كات و بۆ ماوه‌ی 93 رۆژو 15 كاتژمێر ده‌خاێنێ و درێژترین ماوه‌كانی رۆژیش ده‌گاته 14 كاتژمێر‌و 22 خولهك و و17 چركه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
- Log in to post comments