بڕیاری قەدەغەکردنی ھاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوکەوتوو جێبەجێ دەکرێت

داواكراوه‌ له‌ یه‌كی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه‌ كار به‌و ڕێنماییانه‌ بكرێت

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم لە سەرەتای مانگی داھاتوودا، بڕیاری قەدەغەکردنی ھاوردەی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوکەوتوو دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەکەشی درێژناکرێتەوە. 

به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێنمایی و میكانیزمێكی سه‌باره‌ت به‌ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوكه‌وتوو ده‌خاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندی بڕیار و رێنماییه‌كان نه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا به‌ بڕی 50 ملیۆن دینار سزاده‌درێت.

نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان كراوه‌، داواكراوه‌ له‌ یه‌كی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه‌ كار به‌و ڕێنماییانه‌ بكرێت . 

وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاویشیكردۆته‌وه‌، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت بڕی په‌نجا ملیۆن دینار سزا ده‌درێت ‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.