ته‌رمی محه‌مه‌د مورسی له‌رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا به‌خاك سپێردرا

له‌ گۆڕستانی مورشیدانی ئیخوان موسلمین

ته‌رمی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆكی پێشووی میسر، كاتژمێر 05:00 به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ له‌ رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا له‌ قاهیره‌ به‌خاك سپێردرا.

به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، ته‌رمی محه‌مه‌د مورسی له‌ رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا به‌خاك سپێردراوه‌.

ته‌رمی مورسی له‌ گۆڕستانی مورشیدانی ئیخوان موسلمین له‌ ناوچه‌ی مه‌دینه‌ت ئه‌لناسر خۆرهه‌ڵاتی قاهیره‌ به‌خاك سپێردراوه‌.

رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنه‌كه‌ كاتژمێر 05:00 به‌كاتی ناوخۆی میسر به‌ڕێوه‌چوو كه‌ جگه‌ له‌ خانه‌واده‌ و پارێزه‌رانی مورسی رێگا نه‌درا هیچ كه‌سێكی دیكه‌ به‌شداری تیادا بكات.

مورسی ته‌مه‌ن 67 ساڵان كه‌ به‌ كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی له‌ ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه‌، له‌ میانی دادگاییكردندا به‌تۆمه‌تی "سیخوڕیكردن" له‌ هۆڵی دادگا كۆچی دوایی كرد.