ئه‌مریكا هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

ئاماده‌كاری ده‌كات

له‌سه‌روبه‌ندی زیادبوونی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، پاتریك شه‌ناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رازیبووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 1000 سه‌ربازی دیكه‌ ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكرێت.

له‌راگه‌یه‌نراوێكدا شه‌ناهان گوتی: ئامانج له‌ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و ژماره‌ سه‌ربازه‌ بۆ ناوچكه‌، بۆ پارێزگاریكردنه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و كادیرانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌.

ده‌شڵێت: ئه‌مریكا نایه‌وێت هیچ ململانێیه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بدات.

دوێنێ دوور به‌رپرسیئه‌مریكی  به‌ ئاژانسی رۆیته‌ر- یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ واشنتۆن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار