وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێنمایی نوێ بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌ركرد

به‌پێى نووسراوێكى فه‌رمی

به‌پێى نووسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان  چه‌ند رێنمایی و میكانیزمێكی سه‌باره‌ت به‌ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاوكه‌وتوو ده‌خاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌


وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێـ   هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ندی بریار و رێنماییه‌كان نه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر هاورده‌كردنی‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا به‌ بڕی 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت 

 نوسراوه‌كه‌ى ناوخۆ كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان كراوه‌، داواكراوه‌ له‌ یه‌كی ته‌مووزی ئه‌مساڵه‌وه‌ كار به‌و ڕێنماییانه‌ بكرێت

ناوخۆ راشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پابه‌ند نه‌بێت، بڕی 50 ملیۆن دینار سزا ده‌درێت ‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز