مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان


به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌مه‌به‌ستى پیرۆزباییكردن، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان، سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییان كرد.

له‌ دیدره‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/6/2019 به‌ڕێوه‌ چوو، مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى پارتى دیموكراتى كوردستانى بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌ردان و پشتگیریى پارتى دیموكراتى كوردستانى كرد و جه‌ختى له‌ گرنگیى هاوكارى و ته‌بایى و كارى پێكه‌وه‌یى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ‌كرده‌وه‌.