سبه‌ى مووچه‌ى 5 وه‌زاره‌ت و 8 شوێنی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

موچه‌ى مانگی 3


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 19 ى 6 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 3 ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى 
 پلاندانان، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، كاره‌با، شاره‌وانی ،  كشتوكاڵ دابه‌ش ده‌كرێت.


سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى  هه‌ر سبه‌ى چوارشه‌ممه‌  موچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت :

 ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی چاككردن و پاراستنی ژینگه‌، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێم، كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمی كوردستان ، ده‌زگای مین ، دیوانی چاودێری دارایی

سه‌رچاوه‌كه‌ی گه‌نجینه‌ى هه‌رێم راشیگه‌یاند كه‌رۆژانى دواتر و له‌كاته‌كانى دیكه‌ مووچه‌ى ته‌واوی شوێنه‌كان دابه‌شده‌كرێت 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز