سێ مووشه‌كی كاتیۆشا به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی دا كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌

سه‌رباز و راوێژكارانی ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ جێگیركراون

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا ھاتووه‌ كه‌ سێ مووشه‌كی كاتیۆشا به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی-دا كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ئایه‌ له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان ھیچ زیانێكی گیانی ھه‌بووه‌ یان نا.

سه‌ربازگه‌ی تاجی به‌ دووری ٣٥ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ و بنكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی، ھه‌روه‌ھا كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چاككردنه‌وه‌ی ھه‌موو جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی مووشه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌تی تیادایه‌، له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسێن-دا له‌ لایه‌ن گاردی كۆماری به‌كارده‌ھێندرا.

له‌ئێستادا سه‌رباز و راوێژكارانی ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش له‌ سه‌ربازگه‌ی تاجی جێگیركراون.