سه‌فین كانه‌بی: هاتنى شانده‌كه‌ى ریال مه‌درید به‌مه‌به‌ستى بازرگانى كردنه به‌منداڵانى كوردستان
لهروونكردنهوهیهكدا سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان رایدهگهێنێت ، چه‌ند رۆژێكه له رێگه ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن گوێیست بووم, كه چه‌ند كه‌سانێك له ئهكادیمییاى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى هاتوونه‌ته هه‌ولێر، گوایه منداڵان و به‌هره‌مه‌ندانى كوردستان بۆ ئیسپانیا و ئه‌كادیمیاى ریال مه‌درید ده‌به‌ن، به‌نده وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك دوور و نزیك ئاگادارى هاتنى ئه‌م شانده نییم و ئاماده‌ش نیم له‌گه‌ڵیان دانیشم و پرۆتۆكۆڵیان له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌م، چونكه هاتنى ئه‌م شانده ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستى بازرگانى كردنه به منداڵانى كوردستان.
سه‌رۆكى یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان ده‌شڵێت ، ئه‌وه‌ى به‌نده زانیارى دروستى هه‌بێت، ئه‌م شانده ئیسپانییه بۆ هه‌ر منداڵێك داواى (12000) دوازده هه‌زار دۆلار واته (سه‌د و بیست وه‌رقه) ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا منداڵه‌كه ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كى كورت و دیارییكراو ده‌چێته ئیسپانیا و ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه نه‌ك یاری كردن له ئه‌كادیمییای ریال مه‌درید! روون و ئاشكراشه هاتنى ئه‌م شانده ته‌نیا بۆ منداڵانى ده‌وڵه‌مه‌نده، چونكه بڕى ئه‌م پاره‌یه لاى هه‌ژاره‌كان نییه.
سه‌فین كانه‌بی راشیدهگهێنێت من وه‌ك سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان به شانازییه‌وه دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌م شانده ره‌ت ده‌كه‌مه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش وه‌ك یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان هه‌ماهه‌نگیان نابین، چونكه به بڕواى ئێمه منداڵه لێهاتووه‌كان و به‌هره‌مه‌نده‌كانى تۆپی پێی كوردستان زیاتر له گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان و خێزانه هه‌ژاره‌كان هه‌ن و دروست ده‌بن، ئێمه به شانازییه‌وه له رێگه پاڵه‌وانیه‌تى ساڵانه‌ى فێرگه‌كانى تۆپی پێی هه‌موو كوردستان، خزمه‌ت به منداڵه به‌هره‌مه‌نده‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز