كچه‌ كوردێك له‌ كولێژی یاسای زانكۆی "ھارڤارد " بڕوانامه‌ی دكتۆرای وه‌رگرت

زانكۆی ھارڤارد له‌ ئه‌مه‌ریكا باشترین و دێرینترین و ناسراوترین زانكۆی ئه‌مه‌ریكایه‌

خانه‌واده‌ی رێژین گه‌ردی كه‌له‌ئیران په‌ناهه‌نده‌ بوون بۆ ژیانێكی باشتر كۆچیان كرد به‌ره‌و  كه‌مپه‌كانی پاكستان  ، رێژین مه‌قسود خالد گه‌ردی له‌ساڵی 1991 له‌پاكستان له‌دایك بووه‌ ،دوایی ئه‌وه‌ی ده‌چنه‌ وڵاتی نیوزله‌ندا، له‌وێ  كۆلیژی یاسای ته‌واو كرد بۆته‌ یه‌كه‌م كچه‌ پارێزه‌ری كورد له‌و وڵاته‌ ، سه‌ركه‌وتووانه‌ كاری  ده‌ست ده‌كات به‌ پارێزه‌ری .

ktv

له‌ ساڵی 2017 به‌مه‌به‌ستی خوێندن ده‌چێته‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕوانامه‌ی ماجستێر و دكتۆرای له‌ زانكۆی هارڤارد به‌ده‌ست دێنێت.

ڕێژین گه‌ردی كه‌ له‌  قۆناغی ئاماده‌یی له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یخوێند، هاوڕێیه‌كانی پێیان ده‌گوت تۆ ئاواره‌ی و چوونت بۆ كۆلیژی  یاسا كارێكی مه‌حاڵه‌، به‌ڵام رێژین كۆڵی نه‌دا ، هه‌ربۆیه‌ بڕیاڕی دا بچێته‌ باشترین ، لوتكه‌ی ھه‌موو زانكۆكان،(زانكۆی هارڤار)  وه‌ به‌ڵێنی دا هه‌موو تواناكانی له‌ بورای یاسا بخاته‌ گه‌ر.

 شایانی باسه‌ 8 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا  ده‌رچووی زانكۆی هارڤاردن ، وه‌ چه‌ندین سیناتۆر و په‌رله‌مانتاری و سه‌ركرده‌ی سیاسی و ئابوری ئه‌مه‌ریكا و جیهان  هه‌رله‌م زانكۆییه‌  بڕوانامه‌ی به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه‌.

ktv

كوردستان تیڤی/ كامران