به‌وێنه‌ ...ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى ڕێگاى خه‌بات - هه‌ولێر گیان له‌ده‌ستدانى 2 برای لێكه‌وته‌وه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤى

سالار نامیق په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 17 ى 6 ى 2019 له سه ر رێگای سه ره كی خه بات -  هه ولێربه هوی خێرا لێ خوڕین و خراپی رێگاكه ئۆتۆ مبێلێك له‌جۆری ئۆپڵ فیكتر كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا بو بووه‌ هۆی وه‌ڕگه‌ڕانى 

 نه‌قیب بێباك مسته فا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی خه‌بات به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، هۆكاری وه‌ڕگه‌ڕانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ به‌هۆی خێڕا ڵێخوڕینه‌وه‌ بووه‌ ، كه‌بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانى 2 سه‌ر نشین كه‌هه‌ردووكیان بران و كه‌سێكى دیكه‌ش له‌ڕووداوه‌كه‌دا بریندار بووه‌ 


سالار نامیق په‌یامنێری كوردستان ده‌شڵێت ، كه‌برینداری ڕووداوه‌كه‌  له‌لایه‌ن تیمه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى خه‌باته‌وه‌ گه‌یاندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ری خێرا بۆی

 

111

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز