كۆمسیۆنی باڵا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق دیاری ده‌كات

زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دواکەوتووە


ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه‌ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌  ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی عَیراق حازم ردینی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووە،‌ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له‌ 20ی نیسانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر ئەنجومەنی نوێەنەران كۆتایی ئەمساڵی بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكردبوو، بەڵام داوی دواخستنی لەلایەن بەشێك لەفراكسیۆنەكانی پەرلەمانەوە دەكرا.

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراقی دواکەوتووە.