سیناتۆرێكى ئه‌مریكى: ئێران له‌پشت كاره‌ تیرۆریستییه‌كانی گه‌رووى هورمزه‌ و پێویسته‌ گورزێكى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى لێ بوه‌شێنرێ

ئێران به‌ درێژایى مێژوو په‌یڕه‌وى شه‌ڕو كارى تیرۆریستى گرتۆته‌ به‌ر

تۆم كۆتن سیناتۆرى ئه‌مریكى له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ به‌رنامه‌ى (Face the Nation) كه‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كى له‌ تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت " ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ بێ پاساوانه‌ى دژى نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له‌ گه‌رووى هورمز ئه‌نجام ده‌درێن پێویسته‌ له‌ به‌رامبه‌ردا گورزێكى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ئێران بوه‌شێنرێ".

تۆم كۆتن هه‌روه‌ها له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئێران به‌ درێژایى مێژوو په‌یڕه‌وى شه‌ڕو كارى تیرۆریستى گرتۆته‌ به‌ر، كۆتن له‌ قسه‌كانى دا ده‌ڵێت "له‌ كاتى سه‌رۆك جۆرج واشنتن تا سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ، ئێران خێراترین كرده‌وه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ سوپاى ئه‌مریكا توڕه‌ بكات گڕ بگرن ئه‌و رێگایه‌یه‌ كه‌ ئێستا په‌یڕه‌وى ده‌كات و كۆسپ بۆ ده‌ریاوانى و نه‌وتهه‌ڵگره‌كان دروست ده‌كات و پێویسته‌ تۆڵه‌ى لێبكرێته‌وه‌". 

لێدوانه‌كانى تۆم كۆتن سیناتۆرى ئه‌مریكى دواى ئه‌وه‌دێت كه‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌یران 2019، دوو ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره‌ دوو كه‌شتى نه‌وت هه‌ڵگرى له‌ ده‌ریاى عه‌مان كرده‌ ئامانج، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ش نرخى نه‌وتى برێنت بۆ 2.5 دۆلار به‌رزبوویه‌وه‌.   

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز