وه‌زیری دارایی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، بودجه‌ی ئه‌مساڵ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له ساڵی داهاتوودا به هه‌مان شێوه له بودجه‌ی عێراقدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێن.
د. فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق ڕاگه‌یاند: په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، له ئاستێكی باشدان و پێویست به دیالۆگ و گفتوگۆی زیاتریش هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی پرسی نه‌وت و بودجه و ناوچه كوردستانییه‌كان، كه هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وامن.
گوتیشی: بودجه‌ی ئه‌مساڵ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له ساڵی داهاتوودا به هه‌مان شێوه له بودجه‌ی عێراقدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێن و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام دراون.
ده‌شڵێت: ئومێدمان هه‌یه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر بێــت، به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیش، ده‌توانرێـت چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بكرێت، كه له دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، دیالۆگه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.