Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 11:28

بەهۆی دەرنەچوونی لەپشکنین بڕێکی زۆر دەبە ئاوی خواردنەوەی بەراد دەستی بەسەردا گیرا

خاوەنەکەی سزادرا و بەڵێننامەی دادنوسی لێ وەرگیرا
کوردستان TV
100%


 شاخەوان هادی، لێپسراوی هۆبەی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ووتی: بەهۆی دەرنەچوونی لە پشکنینی بەکترۆلۆجی بڕی (700) سەد دەبە ئاوی خواردنەوەی بەراد کە خاوەنەکەی دەیویست هاوردەی بازاڕی بکات لە یەکەی پشکنینی خۆراکی بانی مەقان دەستیبەسەرداگیرا.

ووتیشی: هەموو ئەو دەبە ئاوانە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16 ى 6 ى 2019  بە ئامادەبوونی ئەندامانی لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەت دەستبەجی لەناوبراو خاوەنەکەشی بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادرا و بەڵێننامەی دادنوسی لێ وەردەگیرێت.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.