سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای به‌سره به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: پۆلسێكی هاتوچۆی شاره‌كه به‌ناوی محه‌مه‌د عه‌ونی حه‌مدانی، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه روونشیكردۆته‌وه كه پۆلیسه‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌سه‌رشه‌قام گیانی له‌ده‌ستداوه.
شایانی باسه ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی پۆلیسی هاتوچۆیه له پارێزگای به‌سره، پێشتریش له6ی ته‌مموزی ساڵی 2017 پۆلیسێكی دیكه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكه له‌كاتی ئه‌ركدا گیانی له‌ده‌ستداوه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.