كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ له‌جیهان به‌ 400 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت

شه‌ش بزوێنه‌ری هه‌یه‌

دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرایه‌وه‌، كۆمپانیای ڤۆڵكانی ئه‌مریكی گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ له‌جیهان ده‌فرۆشێت كه‌له‌ئێستادا له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌سانێكی نزیك له‌بابه‌ته‌كه‌وه‌ به‌ تۆڕی سی ئێن بی سی ئه‌مریكییان راگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆكه‌ی ستراتولاونتش بۆ فرۆشتنه‌و نرخه‌كه‌ی 400 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

شایانی باسه‌ درێژی فڕۆكه‌كه‌ له‌ باڵه‌وه‌ بۆ باڵ 117 مه‌تره‌و شه‌ش بزوێنه‌ری هه‌یه‌و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ كاری تێداده‌كرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار