ئەمریكا ڕەزامەندی نیشاندا عیراق ووزە لە ئێران بكڕێت

بۆ ماوەی 90 رۆژ


ئەمریكا ڕەزامەندی نیشاندا، عێراق بۆ ماوەی 90 رۆژی تر ووزە لەئێران بكڕێت.

بەرپرسێكی باڵای عیراق نزیك لەدانووستانەكان بە فرانس پرێسی راگەیاندووە: عیراق مۆڵەتێكی نوێی بۆ ماوەی 90 رۆژی تر لەئەمریكا وەرگرتووە بۆ كڕینی كارەباو غاز لە ئێران كە پێویستییەكەی زۆری هاووڵاتیان دابین دەكەن.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو مۆڵەتە نوێیە دوای گفتوگۆیەکی درێژخایەنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عیراق بووە، کە تا دواڕۆژکانی کۆتایی مۆڵەتەکەی دووەم بەردەوام بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەهۆی هێرشکردنە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری دیکە لە کەنداودا، ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تەشەنەی زیاتری کردووە.