په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند ،دره‌نگانى شه‌وی رابردوو لەگەڕەکی قادرکەرەمیەکان ئافره‌ت وپیاوێک کوژان وکچێکش بریندارکرا
راشیگه‌یاند ، چەندچەکدارێکـ هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێکـی خزمی خۆیان وماڵەکەیان داوەتە بەر دەست ڕێژی گولـلە بەهۆیەوە ئافره‌تێكی ماڵەکە کوژراوە وکچێکشیان برینداربووە
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى ، ماڵەکە لەچەکدارەکان هاتونه‌ته دەست ویەکێکی لەچەکدارەکان کوشتووە ، هەردوو ماڵەکە خەڵکی گوندی ئۆمەر ملی سەر بەقەزای کفرین لەئێستادا نیشتەجێی چەمچەماڵن
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو لەشارەدێی شۆڕش سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ کاتژمێر یەکی شەو سێ کەسیان بەبرینداری هێنایە نەخۆشخانە بەشی فریاکەوتنی خێرا بەهۆی سەختی برینەکانیان دوان لەبریندارەکان گیانیان له‌ده‌ستدا به‌ناوه‌كانى پشتیوان جمهور محمود تەمەن 1983 ،
ڕەزیە سابر احمد تەمەن 1984
وتیشى ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ى دادی پزیشكى سلێمانى كران
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ وتیشى رێژاو سابیر ئه‌مین ته‌مه‌ن 1980 له‌رووداوه‌كه‌دا فیشه‌ك به‌ری كه‌وتووه برینداربووه له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.