لهراگهیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى بڵاوی كردیته‌وه رایدهگهێنێت له ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) ته‌رمی كچێك به‌ناوی ( س . م . ح ) له‌دایك بووی ساڵی 1994 پیشه‌ی كچی ماڵ، دانیشتووی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف ته‌قه‌ی لێ كراوه و شوێنه‌واری دوو گولـله به لاشه‌كه‌یه‌وه هه‌بووه.
پۆلیس ده‌شڵێت ، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ڕووداوه‌كه تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی ( هـ . ع . ح ) خۆی ڕاده‌ستی بنكه‌ی ئاسایشی هه‌ڵشۆ كرد و دواتر ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كرا كه به وته‌ی خۆی ته‌قه‌ی له ماڵی مامی كردووه، به‌ڵام ئامۆزه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه و هۆكاره‌كه‌ش نادیاره.
راشیدهگهیهنن ، به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 406 له یاسایی سزادانی عێراقی تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
لهكۆتادا پۆلیس رایدهگهێنێت ، دوای ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش لە قەزای پشدەر بە هاوبەشی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش لە ڕوداوەکە به‌رده‌وامه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.